نیمــــه ئاواڵـــێ لــه گۆشــه ی بێکه ســیدا غـه م نــه بێ
چاکه ئه و لێره ش وه فای هه ر ماوه،سایه ی که م نه بێ
لاپـــه ڕه ی ژیــنم هــه مـوو هـه ڵــده یتـه وه، تـێیــدا نیــه
باسی فرمێسـک و هه ناسـه و شـیوه ن و ماتـه م نه بێ
رۆژگــاری سپــڵــه بــۆ مــن بــۆســـه یــــه کــی نــایـــه وه
نه مــدی هـه ر تیرێـکی ده یهاوێ به ره و سیـنه م نه بێ
ره نــجــی دووری دڵبــه رم بــۆ کــوشــتنـی مــن کــافیــه
گـه ر لـه دنیـادا ئــه مـن هیـچ مه ینـه تی دیکـه م نـه بێ
کـوا ده زانـێ چـه نـد پـه رێشـان و پـه شێـوه حـاڵی من ؟
ئه و که سه ی گیـرۆده یی ئه گریجـه وو پـه رچـه م نه بێ
ره مــــزی دڵــــداری لـه زیـنـێ فـێـر نــه بــوو یـــارم ده نـــا
کــوا ئـه ویـنـداری وه فــاداری وه کـــو مــن مــه م نــه بـێ
کیـژی شاریمان لـه خــۆی وه رگــرتــووه چارشێــوی ڕه ش
داخه که م نه مدی له وێ مانگێکی ده وره ی ته م نه بێ
شــادی جـارێــکی بـــه میــــوانــی نـتـه هــاتــۆتــه دڵــــم
ره نگه خه ڵوه تخانه یی خه م شوێنی نا مه حره م نه بێ
خۆم ده سووتـێـنم هـه تا بـه زمی خه ڵـک رۆشن بـکه م
کێ له ڕێی خه ڵکا وه کوو شاعیر ده سووتێ شه م نه بێ؟
هێمن
برچسبها: هێمن شعراشعار کردی کردی کوردی هیمن بۆسه ی رۆژگار